هێرشی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی لە ستۆکهۆڵم شەرمەزارکرا

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی و قەدەغەکراو، لە ستۆکهۆڵم شەرمەزارکرا.

لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، گروپێک لە کوردستانیان ، بە جلی سپی و ماسکەوە رژانە نێو شەقامەکان و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیاییان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەرمەزار کرد.

چالاکیەکە کە بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی ئامارا رێکخرا، لە گۆڕەپانی سیرگیلس تورگیت ئەنجامدرا.

چالاکوانان لەبارەی هێرشی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی زانیاریان بە رای گشتیدا.

لە چالاکیەکەدا دروشمی 'تورکی بکوژ، ئەوروپا بێدەنگە' وترانەوە.

ف.ق