هێرشی سەر گۆڕی ئەحمەد کایا شەرمەزارکرا
رێکخستنە کوردیەکانی فەڕەنسا هێرشی قێزەونی سەر گۆڕی هونەرمەندی گەورەی کورد ئەحمەد کایایان شەرمەزار کرد و بانگەوازیان کرد کە هەموو لایەک ١٦ی مانگ ساڵیادی کۆچی دوایی ئەحمەد کایا بکەنەوە.
رێکخستنە کوردیەکانی فەڕەنسا هێرشی قێزەونی سەر گۆڕی هونەرمەندی گەورەی کورد ئەحمەد کایایان شەرمەزار کرد و بانگەوازیان کرد کە هەموو لایەک ١٦ی مانگ ساڵیادی کۆچی دوایی ئەحمەد کایا بکەنەوە.
تەڤگەری ژنانی کورد، تەڤگەری کەلتوری تەڤ چاند و کۆنسەی کوردی دیموکراتی فەڕەنسا رایانگەیاند، هێرش لە بەرانبەر گۆڕی ئەحمەد کایا ئەنجامدراوە کە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠ لە غەریبی کۆچی دوایی کرد.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە، "بەر لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەحمەد کایا کە ١٦ی مانگ دەکات، ئە عەقڵیەتەی کە ١٩٩٩ هێرشی کردە سەری، جارێکی دیکە هێرشی کردووەتە سەر گۆڕەکەی."
رێکخستنە کوردیەکان وتیان، "ئێمە ئەم هێرشە قێزەونە شەرمەزار دەکەین و داوا لە هەموو وڵاتپارێزان، شۆرشگێر و گەلەکەمان لە پاریس دەکەین کە کاتژمێر ١٤:٠٠ی ١٦ی تشرینی دووەم لە گۆڕستانی پێر لاچاس، بەشداری لە مەراسیمی یادکردنەوەی ئەحمەد کایا ببن."
ف.ق