لە بارەی هێرشەکەوە سوپای ئیسرائیل ڕاگەیاند لە هێرشەکانیان بۆسەر چەکدارنی حەماس بەردەوام دەبن.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سوپادا وتراوە: "لە هەرێمی جبالیا، هێڕش کرایە سەر تیرۆریستانی حەماس کە لە ناوەندێکی فەرماندەییدا خۆیان حەشاردابوو."
لە وەڵامی پرسیاری ئاژانسی فرانس پرێسدا، وتەبێژێکی سوپای ئیسرائیل پشتڕاستیکردووەتەوە گورز لە کامپی پەنابەرانی فەلەستینی نەتەوە یەکگرتووەکان دراوە، کە کلنیکێکی تەندرووستی لێبووە.
بەگوێرەی ئامارەکانی پاراستنی کەسانی مەدەنی کەرتی غەزە، لانیکەم لە هێرشەکەدا ١٩ کەس گیانیان لەدەستداوە کە منداڵیشیان تێدایە.
ڕاگەیاندرا هەر لە دەرنجامی ئەو هێرشەدا دەیان کەس بریندار بوون.