هێزە شیعییە خاوەن کاریگەرییە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق، ناڕەزایەتی و ڕیگری خۆیان سەبارەت بەو ڕێکەوتنانە دەربرییوە، کە لەنێوان حکومەتەکەی سودانی و تورکیادا ڕێکەوتنیان لەسەرکراوە. لەوەی حکومەتی عێراقی زیاد لە پێویست چووەتە ناو ڕێکەوتنێکەوە کە عێراق ناچار بە شەڕی نێوان تەڤگەری ئازادی و دەوڵەتی داگیرکەری تورک بکات. هەر لەوبارەیەوە عەلی فەتلاوی ئەندامی هاوپەیمانێتی فەتح، کە یەکێکە لە لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعی ڕایگەیاندووە؛ پەدەکە و دەوڵەتی تورک خواستیانە هێزکانی هەماهەنگی شیعی پەلکێشی شەڕێک بکەن کە هیچ بەرژەوەندیەکمانی تێدانییە و وتوویەتی: " داوامان لێکراوە لە ژێر بەرگی هێزی پێشمەرگەدا بەشداری شەڕی پارتی کرێکارانی کوردستان بکەین، بۆیە ئێمە ناچینە ناو شەڕێکەوە، کە لەسودی ژیانی منداڵەکانمان نەبێت."
هەر ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکردووە، دوابەدوای ڕێگریکرن و ناڕەزایەتی چوارچێوی هەماهەنگی شیعە، لە تێوەگلانی عێراق لەو شەڕەدا، ئەوەی ئەردۆغان ویستی بەدەستهێنانی هەبووە لە بواری ڕێکەوتنی ئەمنیدا بەدەستی نەهێناوە، بەقەدەر ئەوەی لە ڕێکەوتنی هاوکاری بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەدەستهێناوە.