جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانی فیدراڵ لەبارەی پەیامە مێژووویەکەی ڕێبەر ئاپۆوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت: "پەیامەكەی بەڕێز ئۆجالان جێگای دڵخۆشیە بۆ کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان و بە گەرمی پێشوازی لێدەکەین.
پەیامەکە وەرچەخانێکی گەورە و مێژووییە بۆ هەنگاونان بەرەو چارەسەرەرکردنی کێشەکانی گەلی کورد. پەیامەكە زەمینەسازیی و نەخشە ڕێگایەکی گرنگیشە بۆ بە دەستهێنان و گەیشتن بە ئامانجەکان لە چوارچێوەی پڕۆسیەکی دیموکراسیی و ئاشتییانە.
هیوادارم تورکیا وەڵامی ئەرێنیی هەبێت لە بەرامبەر ئەو پەیامی ئاشتییەی کە لە ئیمرالییەوە ڕاگەێندراوە و هیچ بەربەستێک بۆ پڕۆسەکە دروست نەکرێت."