جەنگیز ئاکتار: پەیوەست بە داواکارییەکانی کورد دەبێت حکومەت هەنگاو بنێت

پڕۆفیسۆر. د. جەنگیز ئاکتار گفتوگۆکانی لەسەر پڕۆسەکە و دیالۆگەکانی پەیوەست پرۆسەکە هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەدا دەسەلاتداری پەیوەست بە داواکارییەکانی کوردەوە ئیرادەیەکی سیاسی نیشان نەداوە. جەختی کردەوە دەبێت حکومەت هەنگاو بنێت.

جەنگیز ئاکتار

لەسەر بانگەوازەکەی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیاری ڕاگەیاندنی ئاگربەستی پەکەکە مانگێک تێپەڕی، بەڵام حکومەت هەنگاوێکی ڕوونی نە ناوە. لە لایەکی دیکەشەوە لە ئیمراڵدا لە هەلومەرجی ڕێبەر ئاپۆدا گۆڕانکارییەک نەکراوە.

لە زانکۆی ئاکدەنیز پڕۆفیسۆر. دکتۆر. جەنگیز ئاکتار ڕووداوەکانی سووریا و تاوێکردن لەسەر دیالۆگ و پڕۆسەی تورکیا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) هەڵسەنگاند.

جەنگیز ئاکتار باسی لەوەکرد وێڕایی هەموو ڕوداوە نەخوازراوەکان، زۆر گرنگە دۆخەکە نەگۆڕێت بۆ دۆخی شەڕی ناوخۆ و ئاماژەی بەوەدا ڕاگەیاندراوەکانی حکومەتی دیمەشق لە لاین دورزی و کوردانەوە قبوڵ ناکرێت. ئاکتار ڕووداوەکانی ئێستای وەک 'ژینگەی ئاڵۆزی' پێناسە کرد و ئاماژەی بەوەدا تورکیا دەیەوێت لە هەرێمەکە پێگەی سەربازی دابمەزرێنێت، بەڵام ئیسرائیل کە هێز لە ئەمریکا وەردەگرێت لە بەرانبەر ئەم پڕۆژەیە دەوستێتەوە. ئاماژەی بەوەشدا لە خواستی ئیسرائیلدا مانەوەی هەمیشەیی تورکیا لە سوریادا نییە و دەڵێت تاوەکو ئێستا نازانرێت کێ کاریگەری لەسەر ئەحمەد شەرع هەیە.

'دەسەڵاتداری ئیرادەیەکی سیاسی نیشان نەداوە'

ئاکتار ئاماژەی بەوەشکرد ئەو ڕووداوانەی لە سووریا ڕوودەدەن پەیوەندییان بە گفتوگۆکانی پڕۆسەی تورکیاوە هەیە، دەربڕینی "مەڵێن پڕۆسە"ی لە لایەن دەسەڵاتدارییەوە بیر هێنایەوە و ڕایگەیاند دەسەڵاتداری پڕۆژەیەکی نییە. هەورەها سەرنجی دا بە ڕاگەیاندراوەکەی هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات کە لەسەر گفتوگۆکان قسەی کرد بوو، گوتی: "دەسەڵاتداری دەڵێت هیچ شتێک ناکەم. شتێکی نەکردەوە. قەندیل دەزانێت ئەمە چیە. ڕاگەیاندراوەکەی ئەم دواییەی بەسێ هۆزات زۆر ڕوون و ئاشکرا بوو." هەروەها ئاماژەی بەوەدا دەسەڵاتداری ئیرادەیەکی سیاسی نیشان نەداوە بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی کوردان.

'ئەردۆغان و باخچەلی چارەنووسی خۆیان کرد بە یەک'

ئاکتار راگەیاندراوەکەی کۆتایی باخچەلی شیکارکرد و ئاماژەی بەوەدا لەو باوەڕە نییە لە نێوان دەسەڵاتدارییدا لە نێوان دەوڵەت باخچەلی و تەیب ئەردۆگان کێشەیەک هەبێت، دەلێت لەو باوەڕەدا نیم دەسەڵاتداری ئێستا بیەوێت لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە دەست لە دەسەلات هەڵبگرێت و گوتی: "مەحاڵە دەست هەڵبگرێت، چونکە هێڵێکی تاوانکارییە. هیچ کارێکی نایاسایی نەماوە ئەنجامیان نەدابێت لە ماوەی ٢٠ ساڵدا بە تایبەتی لە ساڵی ٢٠١٣ەوە. کاتێک لە دەسەڵاتداری دووردەخرێنەوە، بە ئێوارەکەییدا ڕاستەوخۆ دەستبەسەر دەکرێن. چونکە دەستوری بنەڕەتی هەموو یاساکانی پێشێل کردووە."

'دەسەڵاتداری دەبێت هەنگاو بنێت'

ئاکتەر ئاماژەی بەوەدا لە ئێستادا دەبێت دەسەڵاتداری هەنگاو بنێت و گوتی: "دەسەڵاتداری هەنگاوی نە ناوە، چونکە دەست و شانی بەستراوە. دەلێت 'تورکیا بێ تیرۆر'، بانگەوازێکی وەها دەکات بەبێ ئەوەی دیار بێت چیە. بۆ ئەوەی پەکەکە کۆنگرەی خۆی لە موش ئەنجام بدا بانگەوازی کرد."

'ناتوانین باسی ئۆپۆزسیۆنێکی سەرتاسەری بکەین'

لەسەر هەڵوێست و ئەوکارانەی دەبێت ئۆپۆزسیۆن بیکات جەنگیز ئاکتار گوتی: "لە گردبوونەوەکان و چالاکییەکان بۆ ئیمام ئۆغلۆدا دووژمنایەتی کوردان دەکرێت. هەمووی نا بەشێکی بە ئاشکرا دووژمنایەتی کوردان دەکات. واتا مرۆڤ ناتوانێت لە تورکیا باسی ئۆپۆزسیۆن بکات." ئاکتەر ئاماژەی بەوەشدا کۆدەکانی مانەوەی دەسەڵاتداری دژە دیموکراتیکبوونە و جەختی کردەوە ڕژێمێکی بەمجۆرە ناتوانێت لەسەر بنەمای دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ هەنگاو بنێت.