کۆبوونەوەی جڤاتی گشتی کەنەکە بە ئەنجامنامەیەک کۆتایی هات
لە شاری دانهاگی هۆڵەندا کۆبوونەوەی ناوبەری جڤاتی گشتی ٢٢ هەمینی کەنەکە بە درووشمی "لە تێکۆشانی ڕزگاری و ئازادی کوردستاندا، ڕێگەی سەرکەوتن، یەکێتییە" بە ئەنجامنامەیەک کۆتایی هات.
لە شاری دانهاگی هۆڵەندا کۆبوونەوەی ناوبەری جڤاتی گشتی ٢٢ هەمینی کەنەکە بە درووشمی "لە تێکۆشانی ڕزگاری و ئازادی کوردستاندا، ڕێگەی سەرکەوتن، یەکێتییە" بە ئەنجامنامەیەک کۆتایی هات.
شاری دانهاگی هۆڵەندا کۆبوونەوەی ناوبەری جڤاتی گشتی ٢٢ هەمینی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە درووشمی "لە تێکۆشانی ڕزگاری و ئازادی کوردستاندا، ڕێگەی سەرکەوتن، یەکێتییە" بەڕێوەچوو، کۆبوونەوەکە بە بەشداری نێردە و نوێنەری پارتی سیاسییەکان و نوسەر و ڕۆشنبیران و نوێنەری ڕێکخراوەکان لە ڕۆژی دووەمدا، بە ئەنجامنامەیەک کۆتایی هات.
خاڵەکانی ئەنجامنامەکە بەم جۆرەیە:
1. کۆبوونەوەکە سەرنجی هەموو کوردستانییان و دۆستانی کورد بەپەلە ڕادەکێشێت بۆ هەڕەشە و هێرش و ئامادەکاریی ئۆپەراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان و داوا لە هەموو هێزە کوردستاییەکان و دۆستانی کورد دەکات دژی ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورک بوەستنەوە.
2. لە خاڵی چوارەمی بەڵگەنامەی ستراتیژی نەتەوەیی کوردستاندا هاتووە: "لە دژی هێزێکی کوردستانی یان بەشێک لە کوردستان، پێویستە هەموو جۆرە هاوکارییەک لەگەڵ داگیرکەران لەسەر ئاستی نەتەوەیی شەرمەزار بکرێن." جڤاتی گشتی ئەم خاڵە دووپات دەکاتەوە و داوا لە بەرپرسانی پەدەکە دەکات هاوکارییەکانیان لەگەڵ دەوڵەتی تورک ڕابگرن و دژایەتی داگیرکاری بکەن.
3- کۆبوونەوەکە داوا لە هەموو پارت و ڕێکخراو و دامەزراوە و بزووتنەوە کوردییەکان دەکات بە ڕۆحی نەورۆز کۆببنەوە، یەکێتی نەتەوەیی بەهێز بکەن و بەرامبەر هێرشی داگیرکەران بە یەک دەنگی بوەستن.
4- کۆبوونەوەکە بانگەواز لە حکومەتی عێراق دەکات و دەڵێت، بەرامبەر هێرش و ئۆپەراسیۆنەکانی دەوڵەتی عێراق بوەستنەوە، بنکە سەربازییەکان لاببەن و کۆتایی بە داگیرکاری سوپای تورک بهێنن.
5- کۆبوونەوەکە بانگەواز لە دەوڵەتی تورک دەکات دەست لە هەڕەشە و هێرشەکان هەڵبگرێت و ڕووبکاتە پرۆسەی دیالۆگی ئاشتی و چارەسەری سیاسی.
6- کۆبوونەوەکە بانگەواز لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هێزە سەرەکییەکانی جیهان و ڕای گشتی جیهان دەکات بەرامبەر هەڕەشە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان بوەستنەوە و پشتگیری تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردستان بکەن.