کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵیی و وەزارەتی داد هەڵپەسێردرا

ئەو کۆبوونەوەیەیی بڕیاربوو لە نێوان شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و وەزیری دادی تورکیا یەڵماز تونچ ئەنجام بدرێت، بە پاساوی 'زۆری بەرنامەکان' هەڵپەسێردرا.

دوێنی ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراستی گەلان (دەم پارتی) پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوە، لە درێژەی کۆبوونەوەکانیاندا کە مەبەست لە بەهێزکردنی پرۆسەیەکە بڕیاربوو ئەمڕۆ شاندەکە لەگەڵ وەزیری دادی تورکیا یەڵماز تونچ کۆببنەوە. بەڵام کۆبوونەکەوە ئەنجام نادرێت و دواخراوە بۆ کاتێکی نادیار.

پەیوەست بە دواخستن و هەڵپەساردنی کۆبوونەوەکە دەم پارتی ئەمەی گوت: "کۆبوونەوەکە بە هۆکاری زۆری بەرنامەکان هەڵپەسێردرا. کاتێک دووبارە کاتی کۆبوونەوەکە دیاری کرا، پێتانی ڕادەگەیەنین."