خانەوادەکان داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکە لە ئیمڕالی، پارێزەران و خانەوادەکان سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد.
بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکە لە ئیمڕالی، پارێزەران و خانەوادەکان سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد.
محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لەگەڵ مەزلۆم دینچی پارێزەر و هەروەها عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای هامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش لە رێگەی پارێزەرانیانەوە سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد.
خانەوادەکان داوایان کرد، ڕۆژی دووشەمە سەردانی ئیمڕالی بکەن.
دواین پەیوەندی و قسەکردن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ی ئازار لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برایدا بوو، بەڵام ئەو پەیوەندیەکە چەند خولەکێک بەردەوام بوو.
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دوای ٨ ساڵ لە رۆژانی ٢ و ٢٢ی ئایار و ١٢ی حوزەیران و ١٦ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ دا توانییان موەکیلەکەیان ببینن. لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە هەموو داواکان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان وەڵام نەدراونەتەوە.
ف.ق