خۆشناو عەتا سبەینێ لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ساز دەکات

خۆشناو عەتا کە ٣٢ هەفتەیە لەبەردەم رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاییدا لە ئێشکگریدایە، سبەینێ لە بەردەم پەرلەمانی ئەوروپا کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ساز دەکات.

کۆنفڕانسی رۆژنامەوانییەکە رۆژی ١٥ی ئادار کاتژمێر ١١ لە هۆڵی رۆژنامەوانی پەرلەمانی ئەوروپا لە ستراسبورگ بەڕێوەدەچێت.

خۆشناو عەتا نزیکەی ٣٢ هەفتەیە لەبەردەم رێکخراوی قەدغەکردنی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبڵیو) لە لاهای لە ئێشکگریدایە. عەتا کە پرسیاری "دەوڵەتیتورک برازاکانمی بە چەکی کیمیایی کوشت! ئۆ پیسی دەبڵیو بۆچی بێ دەنگی؟" دەکات، لە چوارچێوەی چالاکییەکەیدا پەیوەندی بە زۆر رێکخراو و دامەزراوەی نێونەتەوەییە کردووە.

هـ . ب