کەجەدە ئەوروپا: لە سنوری بیلاروسیا و پۆڵەندا درامای مرۆڤی هەیە

کەجەدەی ئەوروپا ڕایگەیاند، دۆخی مرۆیی کۆچبەران لە سەر سنورەکانی بیلاروسیا و پۆلەندا مەترسیدارە و دەشڵێت لە ئاستی هەرەباڵادا پشتیوانی هەرچالاکیەک بۆ پاراستنی ئەو کۆچبەرانە دەکەن.

هاوسەرۆکایەتی كۆنگره‌ی جڤاكی دیموكراتی كوردستانیان لە ئە‌وروپا (كەجەدەكە-ئەوروپا‌) لەبارەی ئەو لێشاوەی کۆچبەرانی سەر سنوری نێوان بیلاڕوسیا و پۆلەندا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت تراژیدیایەکی مرۆیی ڕوودەدات.

کەجەدەی ئەوروپا دەڵێت: بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە ٢٠ کۆچبەری کورد لە برسی و سەرمادا گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشکردووە تا ناچار بێت هیچ کەسێک لەو وڵاتەی لێی لەدایک بووە کۆچناکات، هێزە نێودەوڵەتیەکان کە کوردستانیان کردووەتە ناوچەی شەڕ لە بەرامبەر کۆچبەرانی کوردیش هەڵوێستێکی نامرۆڤانە پیشاندەدەن، ئەو هێزانەی کە خەڵکیان ناچاری کۆچبەری کردووە بەداخەوە لەم شانۆییە مرۆڤیەدا بینەرن.

کەجەدەی ئەوروپا ڕایگەیاندووە،شتێک کە ئێستا لە سەر سنوری پۆلەندا و بیلاڕوسیا ڕوودەدات بە قسە ناوترێت دەوڵيت بەرژەوەندیەکانی خۆیان لەبەرچاو دەگرن و کۆچبەران ڕادەکێشنە بەردەم مردن.

داوای لە خەڵکانی خاوەن ویژدانی ئەو وڵاتانە کردووە، گەرکەسێک کە خۆی بە مرۆڤ دەزانێت ئەو کۆچبەرانەی کە لە نێوان سنورەکاندان لە مردن بپارێزن.

باسی لەوەشکردووە کە دەوڵەتان لە هەوڵدان بۆ شاردنەوەی ئەو دۆخەی کۆچبەران کە لە سەر سنورەکانی پۆلەندا و بیلاروسیان و دەڵێت ئەوان پێویستیان بە ئاو خواردن هەیە، هەر کەسێک کە گوێ و چاوی خۆی لەو دۆخە دادەخات لەبیری نەچێت کە لەبەرامبەر مێژودا تاوانبارە و دەبێت دادگایی بکرێت هەربۆیە ڕۆژ ڕۆژی دەنگ بەرزکردنەوەی ئێمەیە، بۆ ئەوەی نەبینە لایەنگری ئەم تاوانە.

پشتیوانی خۆی بۆ هەرجۆرە چالاکیەک بۆ پشتیوانی کۆچبەرەکان ڕاگەیاندووە و دەڵێت لە ئاستی هەرە باڵادا پشتیوانی دەکەن و  داواش لە ڕێکخراو کەسایەتیەکانی وڵاتانی ئەوروپی دەکات بێدەنگ نەبن.

جگە لەوەش داوای کردووە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەدەم ئەو کۆچبەرانەوە بچێت و لە پێش هەرشتێکیش ڕێڕەوی مرۆیی بکرێتەوە بۆ ئەوەی ئەو کۆچبەرانە لە سەرما و لە برسیەتیدا گیان لەدەستنەدەن.

ف.ق