کەمپەینێک لەژێر ناونیشانی “پەکەکە گەلە، گەل قەدەغە ناکرێت” ڕاگەیەندرا
لەژێر دروشمی”پەکەکە گەلە، گەل قەدەغە ناکرێت” ئەنجوومەنی دیجیتاڵ میدیای کوردستان کەمپەینێک لە پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان دەستپێدەکات لە دژی زوڵم و زۆری و هێرشەکانی سەر گەلی کورد.
لەژێر دروشمی”پەکەکە گەلە، گەل قەدەغە ناکرێت” ئەنجوومەنی دیجیتاڵ میدیای کوردستان کەمپەینێک لە پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان دەستپێدەکات لە دژی زوڵم و زۆری و هێرشەکانی سەر گەلی کورد.
ئەنجوومەنی دیجیتاڵ میدیای کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە ستەمەکانی بەرامبەر گەلی کورد بە درێژایی مێژوو کردووە و بەشێک لەو قۆناغانەشی بەبیرهێناوەتەوە کە تێکۆشانی ئازادی پەکەکە بەرامبەر بە داگیرکەری و خودپارێزی ئەنجامی داوە.
هاوکات ئەنجوومەنەکە بانگەوازی لە ڕای گشتی کردووە، بۆ ئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری و یەکێتی بە شکۆی گەلان، بەشداری ئەو کەمپەینە بن کە لەڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگە دەستپێدەکات.
ئاماژەشی بە کاتی دەستپێکردنی کەمپەینەکە لەناوەندی ئەوروپا و چوارپارچەی کوردستان کردووە کە لە تەواوی پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان دەستپێدەکات.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەمشێوەیە هاتووە:
“پەکەکە گەلە، گەل قەدەغە ناکرێت
گەلی کورد لەسەر خاکی کوردستان کراوە بە چوار پارچە و بە سەدان ساڵە بە شێوازی هۆڤانە تاڵان دەکرێت، وڵاتی وێران دەکرێت، کۆمەڵکوژ دەکرێن و دەچەوسێندرێتەوە. گەلی کوردی دێرین کە بە دەیان هەزار مرۆڤیان لێ کۆمەڵکوژکراوە، تەنانەت مافی ژیانکردنیشیان ئەمڕۆ لەدەستی خۆیاندا نیە. ستاتۆی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەوان ناناسێنرێت. وەلێ وەک هەموو گەلانی تری جیهان گەلی کوردیش بوونی هەیە و بۆ پاراستنی ئازادی خۆی ناچارە تێکۆشان بکات.
دواجار لە ئەنجامی ئەو تێکۆشانە ڕەوایەدا (پەکەکە) دامەزراوە. پەکەکە ناوێکە کە هەم لە ئەنجامی هەژمارنەکردن و نکۆڵیکردن لە بوونی گەلی کورد ئاوا بووە و هەم ناسنامەی هەبوونی گەلی کوردە.
بەرلە هەمووان دەوڵەتی تورکی فاشیست و دواتر هێزە داگیرکارە هەرێمیەکان و جیهانیەکان چەندین ساڵە ئەو ڕاستیە لەبەرچاو ناگرن. لەهەمان کات هەموو ڕێ و ڕێبازێکیان تاقیکردەوە، هەتا (پەکەکە) وەک تەڤگەرێکی تاوانبار پیشان بدەن. لەڕاستیدا ئەوان لە کەسایەتی (پەکەکە)دا دژایەتی گەلی کورد دەکەن و هاوکاری یەکتری دەکەن لە پێکهێنانی پیلانگێڕیەکانی. لە ساڵی ۱۹۹۳ و لەوەودوا بە ناهەقیەکی گەورە (پەکەکە)یان خستە ناو لیستی ڕێخستنە “تیرۆرست”ە قەدەغەکراوەکان. پەکەکە هەڵقوڵاوی ڕەوشی ڕێخستنی گەلی کوردە! هەتا گەلانی جیهانیش لە تیرۆرستانی “داعش” ڕزگار بکەن، (پەکەکە) بەرخۆدانی کرد و چەندین شەهید و قوربانی دا. هەربۆیە پەکەکە تەڤگەرێکی ئازادیە و لەهەمان کات ئینتەرناسیۆنال و جیهانیە.
بۆ کۆتاییهێنان بەو ناهەقیەی لەسەر گەلی کورد سەپێنراوە و بۆ ئەوەی ڕاستەکان ڕوون و زەڵاڵتر بکەین، ڕۆژی ٢٦ی مژدار (نۆڤەمبەر)، کاتژمێر ۲۰:۰۰ (بەکاتی ئامەد، هەولێر و قامیشلۆ)، ۲۰:۳۰ (بە کاتی سنە)، ۱۸:۰۰ (بەکاتی ناوەندی ئەوروپا – بروکسل)، لە تەواوی پلاتفۆرمە دیجیتاڵیەکان کەمپینێک دەست پێدەکەین.
بانگەوازیتان لێ دەکەین کە بە هەموومان کۆتایی بەو نادادپەروەریە بهێنین، ئێمە هەموو پێکەوە ئازادی، دیموکراسیەت، دادپەروەری و یەکێتی بە ڕومەتی گەلان دەپارێزین”.
ف.ق