كۆنفرانسی"مافی ئاشتی"؛ گۆشەگیری ئۆجالان لەئیمرالی بەربەستە لەبەردەم ئاشتیدا
كۆنفرانسی"مافی ئاشتی"، بە بەشداری دەیان میوانی نێوخۆیی و بیانی لەئەستەمبۆل بەرێوە دەچێت.
كۆنفرانسی"مافی ئاشتی"، بە بەشداری دەیان میوانی نێوخۆیی و بیانی لەئەستەمبۆل بەرێوە دەچێت.
٢٨ گۆڵان، كۆنفرانسێك لەژێر ناوی"مافی ئاشتی"، بەبەشداری میوانانی نێوخۆیی توركیا و نێونەتەوەیی بەمەبەستی تیشك خستنە سەر گۆشەگیری سهر رێبهری گهلی كورد عهبدوڵا ئۆجالان لەزیندانی ئیمرالی توركیا بەرێوە دەچێت.
ئەم كۆنفرانسە كە شەممە ٢٨ی گۆڵان لەئەستەمبۆل بەرێوە دەچێت لەلایەن"ئەنجوومەنی پارێزەرانی ئازادی"ئۆ ئیچ دی"، بۆنیادی لێكۆڵینەوە كۆمەڵایەتیەكان و یاسای"توهاو" و ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ"ئای ئیچ دی"، بەرێكخستنكراوە.
ئەم كۆنفرانسە بەبەشداری ١٥٠ مێوانی ناوخۆیی و بیانی بەرێوە دەچێت و تیشك دەخاتە سەر گۆشەگیری رێبەر ئۆجالان و دابڕانی هەموو رێگاكانی پەیوەندیكردن لەگەڵیدا لەدوورگەی ئیمرالیدا و تیشكیش دەخرێتە سەر ئەوەی كە بەربەستی ئەساسی بۆ گەیشتن بەئاشتی لەنێوان كوردەكان و دەوڵەتی توركیادا.
لەم كۆنفرانسەدا ئەزموونی هاوشێوەی ئاشتی جیهانی دەخرێتە بەرباس و گفتوگۆوە. لەوانە نوێنەری ئەرتەشی رزگاریخوازی ئیرلەندا ناسراو بە شین فاین لەو كەسانەیە كە قسەكەری كۆنفرانسەكەیە، تا باس لەوە بكات كە تێكۆشانی چەكداری ئەوان چۆن و بەچ شێوەیەك گەیشتە ئاشتی رێگە چارەسەریەكی كۆتایی گەیشت. ئەم كۆنفرانسە رێبازەكانی چارەسەری دیموكراتیانەی پرسی كورد دەخاتە گفتۆگوەوە كە بەگۆشەگیری رێبەری گەلی كورد لەدوورگەی ئیمرالی گرێ خواردووە.
هـ . ب