کۆنگرا-گەل: بێدەنگی لە دژی چەکی کیمیایی تاوانە

کۆنگرا-گەل ڕایگەیاند، بێدەنگی لە بارەی هێرشە کیمیاییەکان تاوانە و وتی" سبەینێ لە دێن هەیاگ کۆدەبینەوە و داوا لە OPCW دەکەین کە ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات."

دیوانی هاوسەرۆکایەتیی کۆنگرا-گەل لەسەر هێرشەکانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک و بێدەنگیی ڕای گشتی جیهان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە:"ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانی ناتۆ هاوبەشی ڕاستەوخۆی سیاسەتی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورکن لە بەرانبەر بە کورد. دەوڵەتی تورک لە باکور و رۆژئاوا و باشووری کوردستان دەیەوێت هەموو دەستکەوتەکانی گەلەکەمان لەناوببات، کە بە باجێکی زۆر بەدەستهاتوون.

' دەبنە هاوبەشی ئەم تاوانە'

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە:

"لە شەڕی گشتی دژ بە گەلی کورددا دەوڵەتی تورک بە بێ گوێدان بە هیچ پرەنسیپ و پەیمانێکی نەتەوەیی، چەکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت و تاوان ئەنجام دەدات، دەوڵەتی تورک بە ئاگاداری و پشتیوانی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ ئەو تاوانە ئەنجام دەدات.

ئەوانەی پشتگیری ئەم تاوانە دەکەن کە دەوڵەتی تورکە لە چوارچێوەی 'تیرۆر' دا بوونی کورد و مافەکانی کورد لەناو دەبات و لە هەموو شوێنێک شەڕی نەهێشتنی کورد دەکات، لەو تاوانەدا هاوبەشن.

دەوڵەتی تورک لە ڕاپەڕینەکانی کورددا بە ئاسانی چەکی کیمیایی دژی کورد بەکاردێنێت، لە بێدەنگی جیهان هێز هێز بەدەست دەهێنێت و لە مەتینا-زاپ-ئاڤاشین چەکی کیمیایی دژی گەریلاکانی هەپەگە بەکاردێنێت. بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای تورکەوە شکستی دەوڵەتی تورک لە شەڕدا نیشان دەدات.

ئێمە دەتوانین هێرشەکان بشکێنین، ئێمە لە دێن هاگ کۆدەبینەوە

گەلی کورد و دۆستانی کورد لە دژی چەکە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک لە هەموو شوێنێک هەستاونەتەوە سەرپێ و ئیدانەی دەوڵەتی تورک و ئەو هێز و دەزگایانە دەکەن کە بێدەنگ بوون. تا ئێستا لەگەڵ ئەوەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و پەرلەمانتاران و چاپەمەنییەکان ئەم بابەتەیان کردووەت بە ڕۆژەڤیش، بەڵام دەزگا پەیوەندیدارەکان هیچ کارێکیان نەکردووە و ئەمە تاوانێکی ئاشکرایە.

ڕۆژی 3ی تشرینی دووەم، گەل و هەڤاڵانمان لەبەردەم ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (OPCW) لە دێن هاگی هۆڵەندا کۆدەبنەوە و داوا لە OPCW دەکەن، ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکات. دەتوانین لەگەڵ گەلەکەمان و هەڤاڵمان بە فشارخستنە سەر ڕای گشتی کۆتایی بەم بێدەنگییە بهێنین.

کۆنگرا-گەل لە کۆتایی لێدوانەکەددا ئەم بانگەوازەی کرد:

"لە دژی ئەو چەکە کیمیاییانەی کە لەسەر هێزەکانی بەرگری گەلی (هەپەگە) بەکارهێنراون، کە هەپەگە گەرەنتی ژیانی خەڵکی کوردستانە، بۆ ئەوەی بێدەنگی لەسەر هێرشی چەکی کیمیایی کۆتایی پێ بهێنین، ئێمە لە شاری دێن هاگی هۆڵەندا کۆدەبینەوە و بە دەنگێکی بەرز بانگ لە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی دەکەین کە ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات."

ف.ق