کتێبخانەی گەڕۆکی ڕێبەر ئاپۆ گەشتە گەرمیان

ژنانی گەنجی تێکۆشەر “کتێبخانەی گەڕۆکی ڕێبەر ئاپۆ” دەبەنە شارۆچکەی کەلار و پێشوازی گەرمیان لێکرا و بێبەرامبەر کتێبیان بەخشییە خوێنەرانی شارۆچکەکە.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی وەرن بۆ جەنگی ئازادیی، ژنانی گەنجی تێکۆشەر، ئێوارەی ئەمڕۆ “کتێبخانەی گەڕۆکی ڕێبەر ئاپۆ”یان گەیاندە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و لە بەردەم پارکی شاری یاری کەلار کتێبەکانیان نمایشکرد.

ژنانی گەنجی تێکۆشەر، کتێبەکانیان بە بەبێ بەرامبەر پێشکەشی خوێنەران دەکرد، کە پێکهاتبوون لە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کتێبەکانی شەهیدانی پێشەنگ دیار غەریب و ساکینە جانسز و ژنۆلۆژی.

خوێنەرانی شارۆچکەکە و بەتایبەتی ژنانی گەنج پێشوازییەکی بەرچاویان لە” کتێبخانەی گەڕۆکی ڕێبەر ئاپۆ” کرد.

“کتێبخانەی گەڕۆکی ڕێبەر ئاپۆ” پێشتر براوەتە هەریەک لە پارێزگای هەڵەبجە و شارۆچکەی سەیدسادق و شارەدێی بازیان، وا بڕیارە ببرێتە شار و شارۆچکەکانی دیکەش.

ف.ق