کورد و دۆستەکانیان لە شاری مۆرلاخی فەڕەنسا چالاکیان ئەنجامدا

کۆمەڵێک کەسی چەپ لەسەر بانگەوازی رێکخراوە چەپەکانی فەڕەنسا لە مۆرلاخ کۆبونەوە و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان لەدژی گەلی کورد شەرمەزار کرد و داوای هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پەکەکە و ئازادکردنی هەموو زیندانیان کرد.

کۆمەڵێک کەسی چەپ لەسەر بانگەوازی رێکخراوە چەپەکانی فەڕەنسا لە مۆرلاخ کۆبونەوە. لە چالاکیەکەدا داوای ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپا، راگرتنی هێرشی داگیرکەری و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک لەدژی گەریلا  کرد.

کوردستانیان لە شارەکانی دیکەوە بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.

چالاکوانان کاتژمێر ١٨:٠٠ لە گۆڕەپانی پلاس دیس ئۆتاگیس مۆرلاخ کۆبونەوە و دروشمی 'بژی بەرخۆدانی گەریلا' ، ' کوردستان بۆ فاشیزم دەبێتە گۆڕستان'،'ئەردۆغان دیکتاتۆر'، 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' شەهید نامرن' وترانەوە.      

هەروەها بۆ یادکردنەوەی ١٧ گەریلای شەهید کە لە ئەنجامی هێرشی چەکی کیمیایی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون، مۆم داگیرسێنران.

قسەکەیان لە پەیامەکانیاندا پشتگیریان لە تێکۆشانی گەلی کورد کرد.

ف.ق