لەسەر داوای دەستپێشخەریی پاراستنی کوردستان و بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی گەلی کورد لە قوبرس، کوردستانیان و دۆستەکانیان لە مەیدانی ئازادی لە شاری لیفکۆشا کۆوبونەوە و بەرەو سنوور رێپێوانیان ئەنجامدا.
لە رێپێوانەکەدا ئاڵاکانی یەپەگە، یەپەژە، پەکەکە و وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەرزکرابوونەوە.
چالاکوانان لە رێپێوانەکەیاندا دروشمەکانی "بمرێ فاشیزم"، "بمرێ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "کوردستان بۆ فاشیستەکان دەبێتە گۆڕستان" دەوتەوە.
لە چالاکییەکەدا راگەیاندراوێک خوێندرایەوە و بە توندی رەخنە لە رێگرییەکانی ئەڵمانیا و پەدەکە کرا، کە بەرامبەر شاندی ئاشتی ئەنجامیاندا.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتبوو، هەموو کوردستانییەکی شکۆند، لە کام پارچەى کوردستان دەبێت و لە کام حیزبی کوردستان بێت، دەبێت لە دژی داگیرکەریی بوەستێتەوە، چونکە ئەو وەستانەوەیە پاراستنی نرخ و شکۆی گەلی کوردە.
سیاسەتمەداری کورد لەزگین سەرحەد ناڕەزایەتیی بەرامبەر هاوکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ دەوڵەتی تورک دەربڕی و رایگەیاند، ئەو هێڵەى پەدەکە کوردستان پێشکەشی داگیرکەران دەکات.
لەزگین سەرحەد رایگەیاند، ئەو عەقڵییەتەى گەلی کورد رادەستی داگیرکەران دەکات بە دڵنیاییەوە لە خاکی کوردستان هەڵدەدرێتە دەرەوە.
چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمی "بمرێ خیانەت" کۆتایی پێهات.
ژ.ت