کوردستانیان لە بەرلین خولوسی ئاکار-یان ئیدانەکرد

هاوکات لە گەل سەردانی وەزیری بەرگری تورکیا بۆ بەرلین، لە لایەن کوردستانیانەوە چالاکی ئیدانەکردن بەڕێوە چوو.

مەجلسی کوردستانیانی ئازاد، مەجلسی ژمامی دەست-دان، تەڤگەری گەنجان تەجەشە و تەکۆ-ژن، پەیەدە، نوێنەری پارتی کۆمۆنیستی کوردستان و گروپە ئینتەر ناسیۆنالیستەکان بەشداری چالاکییەکە بوون.

لە چالاکییەکەدا لە سەرناوی هاوسەرۆکی مەجلسی کوردستانیانی ئازاد، پارلمانتاری پارێزگەی دێە لێنکە هاکان تاش، چالاکی کەژا سۆزان سەرحەد، ڕێکخراوەی سێوانای مەجلسی ژنانی ئێزدی، مەجلسی ژنانی دەست-دان و تەڤگەری شۆرشگێڕی یەکبوونی گەلان قسەکرا.

چالاکوانان سەردانی خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا کە بەرپرسی شەڕ، داگیرکاری و کۆمەڵکووژییە لە کوردستان دەزانن شەرمەزار و ئیدانەکرد و هەڵوێستیان نیشاندا و ڕایانگەیاند کە ئەوسەردانە جێگای قەبووڵ نییە.

لە کاتی چالاکییەکەدا تەڤگەری ژنانی کورد لە چوارچێوەی کەمپەینی ' ١٠٠ هۆکار بۆ دادگایی کردنی دیکتاتۆر' واژۆیان کۆکردەوە.

چالاکییەکە بە وتنەوەی درووشم کۆتایی هات.

ک-ش