لەسەر داوای فیدراسیۆنی کرێکارانی کۆچبەر لە سویسرا (ÎGÎF) لە کلارا پلاتز چالاکییەک رێکخرا. لە چالاکییەکەدا پۆستەرێک بەرزکرابووە، کە لەسەری نووسرابوو "یەکگرتوویی پەنابەران تاوان نییە" و وێنەی گۆکهان گونەشیان بەرز کردبووە.
نوێنەری فیدراسیۆنی کرێکارانی کۆچبەر لە سویسرا (ÎGÎF) رایگەیاند، بەهۆی سیاسەتە هەڵەکان بەرامبەر بە کۆچبەران لە وڵاتە ئەوروپییەکاندا، هاوکاریکردنی کۆچبەران و پەنابەران بە تاوان ئەژمار دەکرێت، بۆیە داوایانکرد، ئالبایراک و شاهین، کە هاکاریی پەنابەرانیان کردووە، بەخێرایی ئازاد بکرێن.
لە چالاکییەکەدا راگەیاندراو بە زمانی ئەڵمانی خوێندرایەوە و داوای یەکگرتووی کرا.
ژ.ت