لە برێمەن نەورۆز پیرۆزکرا
لە برێمەن نەورۆز بە شێوەیەکی گەورە و جەماوەری پیرۆز کرا.
لە برێمەن نەورۆز بە شێوەیەکی گەورە و جەماوەری پیرۆز کرا.
لە هۆڵی ئاهەنگەکانی ستاریا لە شاری برێمەنی ئەڵمانیا نەورۆز پیرۆزکرا. ژمارەیەکی زۆر کورد بەشدارییان لەئاهەنگی پیرۆزکردنی نەورۆزدا کرد.
ئاهەنگی نەورۆز بە ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان دەستیپێکرد. لە ئاهەنگەکەدا وتار پێشکەشکرا و پەیامی کەجەدەکە – ئـ خوێندرایەوە.
لە ئاهەنگەکەدا هونەرمەندان مێرخاس باقی، دیلان دڵسوز، هۆزان دینۆ، سەرجان کۆبانێ و تیپی شۆڕشی ئازادی چوونە سەر تەختە و گۆرانییان وت.
ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ گۆڤەند کۆتایی پێهات.
ژ.ت