لە دویسبورگ لەدژی هێرش کیمیایی ستاند دانرا

لە دویسبورگی ئەڵمانیا لەدژی هێرشی کیمیایی ستاند دانرا.

لەدژی هێرشی کیمیایی لە شاری دویسبورگ ستاندی ئاگادارکردنەوە بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی ئاسیا یوکسەل دانرا.

چالاکوانان رایانگەیاند دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانی گەریکا کە ناتوانن ئەنجام وەربگرن، چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت.

لە چالاکیەکەدا ناڕەزایی لەبەرانبەر بیدەنگی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی و دەزگا پەیوەندیدارەکان پیشاندا.

هەروەها راگەیەنراوی تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا خوێندرایەوە و بەڵگە لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بڵاوکرایەوە.

ف.ق