کۆمیسیۆنی لقەکانی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (ئۆهەدە)ی ئیزمیر سەبارەت بە پێشلکارییەکانی ساڵی ٢٠٢٤ لەسەر زیندانییەکانی هەرێمی ئیجە ئیزمیر ڕاپۆرتێکی ئامادە کرد. ڕاپۆرتەکە لە نووسینگەی کۆمەڵەی بایراکلی ئاشکرا. چەندین پارێزەر بەشداری ڕاگەیاندراوەکە بوون. لە کاتی ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکەدا پارێزەران چوونە سەردانی زیندانی ژنانی ئیزمیر.
ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن وتەبێژی کۆمیسیۆنی زیندانیانی لقی ئۆهەدەی ئیزمیر ئەیلەم زەنگینەوە خوێندرایەوە. ئەیلەم ئاماژەی بەوەکرد کە پێشلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکان بە شێوەیەکی سیستەماتیک بەردەوامە. هەروەها گۆشەگیری درێژخایەن، ئەشکەنجەدان، مامەڵەی خراپ، سزادانی دیسپلین و گوتی: "یەکێک لە بابەتە گرنگەکان دۆخی زیندانیانی نەخۆشە. لە زینداندا مافەکانی تەندروستی ڕێگری لی دەکرێت، زیندانیان بە ئامبۆڵانس دەبرێنە نەخۆشانە، کەلپچە دەکرێتە دەستییان. ڕەوانە کردن بۆ نەخۆشخانە ناکرێت یان دوادەخرێت. ئەمەش ڕێگە لە بەردەم پێشلکارییەکانی مافی ژیان دەکاتەوە.
لە درێژەی قسەکانییدا ئەیلەم باسی لەوەشکرد کە فشاری دادوەری لەسەر بنەماڵە و پارێزەران و کەسوکاری ئەو زیندانیانەی کە پارە بۆ زیندانەکان دەنێرن بەردەوامە و گوتی: "ئەم مۆدێلە زیندانانە دەبێت دابخرێن. ئەم پێشێلکارییانە لەم دواییانەدا گەلێک جار لە زیندانی ئەمنی باڵای ئیزمیر و زیندانی بۆدروم جۆری S ڕوودەدەن".
هەروەها ئەیلەم زەنگین ئاماژەی بەوەشکرد کە دەبێت گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ و عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم، وەیسی ئاکتاش هەڵبگیرێت، ڕێگە بدەن لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکانیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن و گوتی: "دەبێت ڕێگە بدرێت کە لیژنەیەکی سەربەخۆ بچێتە زیندانەکان و لێکۆڵینەوە بکەن. بەتایبەت دامەزراوە پیشەییە سەربەخۆکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ. لە چوارچێوەی ئەو هەڵسەنگاندنانەدا پێویستە کۆتایی بە پێشلکارییەکان لە زیندانەکان بێت، مامەڵەیەکی شایستەی مرۆڤانە بکرێت. لە بابەتی کۆتایی هێنان بە پێشیلکارییەکانی مافەکانی زیندانیان بانگەوازی لە وەزارەتی داد، ەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی تەندروستی، کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی مافەکانی مرۆڤی ئەنجوومەن و سەرجەم دامەزراوەکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ و یەکسانی دەکەین کۆتایی بە پێشێلکارییەکانی مافی زیندانییەکان بهێنن. تاوەکو پێشلکارییەکان بە کۆتایی دێت لە خەبات و هەوڵدانەکانمان بۆ چارەسەری بەردەوامین".