لە هیلبرۆن ستاند دانرا: لە ڕۆژئاوا بەرخۆدانێکی مەزن هەیە

لە شاری هیلبرۆنی ئەڵمانیا لە لایەن دەکتەم و دامەزراوەکانی بنەماڵەکانی ئاشتیی ئەڵمانیایەوە ستاند دانرا. لە چالاکییەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی گەل کە لە بەنداوی تشرین ئێشکگری دەگرن، شەرمەزار کرا.

لە شاری هیلبرۆنی ئەڵمانیا لە لایەن ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک و بنەماڵەکانی ئاشتیی ئەڵمانیا لە کیلیان پلاتز ستاند دانرا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر مەدەنییەکان لە بەنداوی تشرین کە ئێشکگری دەگرن شەرمەزار کرا.

بە دەیان کوردستانی و دۆستانیان بەشداری چالاکییەکە بوون. لە چالاکییەکەدا بێدەنگی ئەوروپا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا و  گوترا:  “ڕۆژئاوا بۆ هەموو مرۆڤایەتی شێوەیەکی بەڕێوەبەری مۆدێرنی دامەزراندوە. لەو سیستەمەدا بە تایبەت ژن، هەموو گەل و باوەڕییەکان بە شێوەیەکی ئازاد گوزارشت لە خۆیان دەکەن. دەوڵەتی تورکی فاشیست بە شێوەیەکی بێ ڕەحم هێرش دەکات، بەبێ لەبەر چاوگرتن ژن و منداڵ شەهید دەکات و هەموو جیهان تەماشا دەکات”.

چالاکوانی ئەڵمانی لیا بونسە کە بەشداری ئێشکگری بەنداوی تشرین بوو بوو، بە سەختی بریندار بوو، لە ڕێگەی تەلفونەوە بەشداری چالاکییەکە بوو. لیا لە قسەکانییدا بە کوردی و ئەڵمانی گوتی: “لە ڕۆژئاوا بەرخۆدانێکی مەزن هەیە. شەهید و بریندار دەبێت، بەڵام هەرگیز دەست هەڵناگرین”.

لیا سڵاوی لە بەشداربووانی چالاکییەکە کرد و بانگەوازی لە هەموو کەسێک کرد خاوەندارێتی لە ڕۆژئاوا بکات.