لە کاسێل گۆشەگیری سەر ئۆجالان شەرمەزار کرا
کوردستانیان لە کاسێل بە چالاکیەک گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد و پشتگیریان بۆ بەرخۆدانی زیندانەکان پیشاندا.
کوردستانیان لە کاسێل بە چالاکیەک گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد و پشتگیریان بۆ بەرخۆدانی زیندانەکان پیشاندا.
لە شاری کاسیلی ئەڵمانیا بە چالاکیەک کوردستانیان خاوەنداریان لە زیندانیان کرد کە بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و پێشێلکاریەکان لە زیندانەکاندا دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە.
تاهیر کۆچەر هاوسەرۆکی کۆن مەد بەشداری لە چالاکیەکەدا کرد کە لە کۆنیگپلاتز ئەنجامدرا. دوای خولەکێک رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان، راگەیەنراو خوێندرانەوە و باسی ئەوەکرا کە بەهیچ شێوەیەک گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد قبوڵ ناکرێت.
باسی ئەوەکرا کە بۆ کۆتاییهێنان بە سیاسەتی لەناوبردن و رەتکردنەوە و کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد تا ١١ی شوبات هەموو رۆژێک کاتژمێر لەنێوان ١٤:٠٠ بۆ ١٧:٠٠ چالاکی ئەنجام دەدەن.
چالاکی بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.
ف.ق