لە خوێندنگەى فیراز داغ لە لەندەن ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکاران بەڕێوەچوو

خوێندنگەى فیراز داغی ئەنجوومەنی گەل لە لەندەن بۆ ٣٠ خوێندکاری دەرچوو ئاهەنگێکی رێکخست. لە مەراسیمەکەدا بۆ یادی محەمەد ئاکسۆی خەڵاتی "هەڤاڵێتی" پێشکەشی دوو خوێندکار کرا.

 خوێندنگەى سەرەتایی فیراز داغ بۆ یادی محەمەد ئاکسۆی (فیراز داغ)ی یەپەگەیی، کە لە رەقا شەهید بوو، لەلایەن ئەنجوومەنی گەلی کوردەوە دامەزرا. یەکەم دەستە لە خوێندکارانی خوێندنگە دەرچوون و ئاهەنگی دەرچوونیان بۆ رێکخرا.

خوێندنگەکە لە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٠ لە ساڵیادی شەهادەتی ئاکسۆی لە ناوەندی کۆمەڵگەى کورد لە لەندەن کرایەوە. ٣٠ خوێندکاری تەکەن ٥ ساڵ تاوەکو ١٢ ساڵ دەرچوون و لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەى کوردی لە بەریتانیا (کەی سی سی / KCC) ئاهەنگی دەرچوون بۆ خوێندکارانی سەرکەوتو رێکخرا.

لە ئاهەنگی دەرچوونەکەدا منداڵان زۆر دڵخۆش بوون و کۆمونی پشتیوانی لە بنەماڵەکانیش خواردنیان لە هەرێمەکەدا پێشکەش کرد.

لە ئاهەنگەکەدا خوێندکارانی بەشە جیاجیاکان، کە خوێندنیان تەواو کردبوو یەک بە یەک ناوەکانیان خوێندرایەوە و بانگهێشتی سەر تەختە کران.

منداڵان بە دەم چەپەڵ و هەلهەلەوە بڕوانامەى دەرچوونیان وەرگرت. منداڵەکان رایانگەیاند، خوێندنگەى فیراز داغ فێری هەڤاڵێتی، خۆشەویستی و زانیاریی کردین.

لە مەراسیمەکەدا لە پێناو هەڤاڵێتیدا و بۆ یادی شەهید محەمەد ئاکسۆی خەڵاتی "هەڤاڵێتی" پێشکەشکرا. دوو منداڵ بە ناوەکانی ئاتیلۆ و غەمزە خەڵاتی "هەڤاڵێتی"یان پێشکەشکرا.

هەروەها بنەماڵەى خوێندکارەکانیش چەپکە گوڵیان پێشکەشی مامۆستا خۆبەخشەکانی خوێندنگەى فیراز داغ کرد. خوێندکارانی خوێندنگەى فیراز داغ دوای وەرگرتنی بڕوانامەى سەرکەوتن، لە بەردەم وێنەى محەمەد ئاکسۆی دا وێنەى دەرچوونیان گرت.

دوای ئاهەنگەکە منداڵان پێکەوە گۆرانیەکانی "زمانی کوردی" و "بەرخودان ژیانە"یان چڕی.

ژ.ت