لە کۆڵن کورسی زمانی کوردی دەستیپێکردەوە
کۆمەڵەی ماڵی کوردان لە کۆڵنی ئەڵمانیا دەستی بە کورسی زمانی کوردی کرد.
کۆمەڵەی ماڵی کوردان لە کۆڵنی ئەڵمانیا دەستی بە کورسی زمانی کوردی کرد.
بەهۆی کەمبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆمەڵەی ماڵی کوردان جارێکی دیکە دەستی بە چالاکیە هونەری، کەلتوری و زمان کرد.
ئامادەکاری بۆ کورسی زمانی کوردی کۆتایی هات. گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست و هاوڵاتیە کوردەکان کە ژمارەیان ٢٠ کەس دەبێت بەشداریان لە یەکەمین دەرسی زمانی کوردی کرد.
کۆمەڵەکە رایگەیاند، ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری لە کورسەکان بکەن، پێویستە پەیوەندی بە کۆمەڵەکەوە بکەن.
ف.ق