هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ماوەی ٦ مانگە بە شێوازی جۆراوجۆر لە ئەوروپا چالاکی لە دژ ئەنجام دەدرێت و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ریسوا و ئیدانە دەکرێت.
نەک تەنها بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ئیدانە و ریسوا دەکرێت، بەڵکو چالاکیش بۆ ئەوە ئەنجامدراوە، کە رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان (ئۆ پی سی دەبیلو - OPCW) و هەموو دەزگا پەیوەندیدارەکان و رێکخراوەکان بێدەنگ نەبن و هەڵوێستیان هەبێت.
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیاش لە پێناو ئەوەدا، کە رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان (ئۆ پی سی دەبیلو - OPCW) بۆ ڵێکۆڵینەوەکردن لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە هێرشەکانیدا، سەردانی ئەو شوێنانە بکات، کە چەکە کیمیاییەکانی تیادا بەکار هاتوون، دەستیان بە هەڵمەتى نامەنووسین و نامە ئیمزاکردن کرد و نامەکانیان بۆ رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان (ئۆ پی سی دەبیلو - OPCW) نارد.
ئەو ژنانە ڕایانگەیاند، تا گەیشتن بە ئامانجەکەیان بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان و رۆژی سێشەممەی داهاتووش ستاندی هۆشیارکردنەوە دادەنێن.
ژ.ت