لە کۆپنهاگ دەنگی "ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ" بەرز بوویەوە
لە شاری کۆپنهاگی پایتەختی وڵاتی دانیمارک چالاکییەک بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێکخرا.
لە شاری کۆپنهاگی پایتەختی وڵاتی دانیمارک چالاکییەک بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێکخرا.
چالاکییەکە بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی ژنانی سێڤێ و ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە دانیمارک بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێکخرا.
کوردستانیان لە گۆڕەپانی نیتۆڤ چالاکییەکەیان بەڕێوەبرد و لە چالاکییەکەدا پۆستەرێکیان بەرزکردبووە، کە لەسەری نووسرابوو "کاتی ئازادیی رێبەری گەلی کورد هاتووە".
لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "ئازادی بۆ رێبەرایەتی"، "ئەردۆغانی دیکتاتۆر"، "پشتیوانی بۆ کوردان" و "ئەردۆغانی فاشیست" دەوترانەوە.
هاوکات لە چالاکییەکەدا راگەیاندراو بڵاوکرایەوە و کۆنفرانسی رۆژنامەنووسی رێکخرا.
چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی پێهات.
ژ.ت