لە لەندەن و ئیڤری خیانەت و داگیرکاری ئیدانە کران
کوردستانیان لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و ناوچەی ئیڤری لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی ٧ی نیسانی دەوڵەتی تورک و خیانەتەکانی پەدەکە چالاکیی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

زۆرێک لە کوردەکان بەشداری ڕێپێوانەکە بوون، کە لەلایەن بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە)، ئەنجومەنی ژنانی بەریتانیا و ئەنجومەنی گەل لە لەندەن ڕێکخرابوو.
لە رێپێوانەکەدا پۆستەر و لافیتەی دژ بە داگیرکەری و پەیوەندیی دەوڵەتی تورک لەگەڵ ناتۆی بەرزکرانەوە. بە بەردەوامی دروشمەکانی "ئەردۆغانی تیرۆریست"، "کۆمەڵکوژی لە کوردستان ڕابوەستێنە"، "بژی بەرخۆدانی زاپ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەوترانەوە. چالاکییەکە بە گۆڤەند و هەڵپەڕکێ کۆتایی پێهات.
ئیڤری
هەروەها لە ناوچەی ئیڤری لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا چالاکییەک ئەنجامدرا و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) شەرمەزارکرد.
ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیان و دۆستەکانیان بەشداری رێپێوانەکە بوون، کە بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی ژنانی بۆتانی چیچەک دەستیپێکرد. جەماوەرە لە ئەنجومەنی ئیڤرییەوە تاوەکو بەردەم بینای شارەوانی ڕێپێوانیان ئەنجامدا و لەوێ گردبونەوەیەکیان ڕێکخست. لە چالاکییەکەدا بە بەردەوامی دروشمی پشتیوانی بۆ بەرخۆدانی زاپ دەوترایەوە.
چالاکییەکە دوای پێشکەشکردنی وتەکان و وتارەکان کۆتایی پێهات.
ژ.ت