لە لەندەن یادی کارکەر کورەجیک گەریلای هەپەگە کرایەوە
لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا یادی کارکەر کورەجیک گەریلای هەپەگە کرایەوە، کە لە ٢٢ی شوباتدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە هێرشی ئاسمانیدا شەهید بوو بوو.
لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا یادی کارکەر کورەجیک گەریلای هەپەگە کرایەوە، کە لە ٢٢ی شوباتدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە هێرشی ئاسمانیدا شەهید بوو بوو.
کۆمسیۆنی بنەماڵەى شەهیدانی ئەنجوومەنی گەلی کورد لە لەندەن بۆ یادی حوسێن ئینان (کارکەر کورەجیک) لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵگەى کوردی لە بەریتانیا (کەی سی سی / KCC) چالاکییەکی یادکردنەوەیان بەڕێوەبرد. چالاکییەکە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستیپێکرد و هاوکات لەگەڵ خزمانی ئیناندا ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییەکان و وڵاتپارێزان بەشداری یادەکە بوون.
لە چالاکییەکەدا دروشمی "شەهید نامرێ" وترایەوە و سینەفیزیۆنێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی ئینان نمایشکرا.
عەلی بۆیراز بە ناوی کۆمسیۆنی بنەماڵەى شەهیدانەوە رایگەیاند، شەهیدان رێگای تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی رووناک دەکەنەوە. بزووتنەوەى ئازادیی کوردستان بزووتنەوەى شەهیدانە. راشیگەیاند، "بە بڕوا و پێداگریی گەورەی شەهیدانمان ئەمڕۆ کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرلەنوێ دەژییەتەوە. تێکۆشانی ئازادی لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بە ئیرادەی ملیۆنەها مرۆڤ بەردەوامیی هەیە. ئێمە بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە و ئامانجی شەهیدانمان بەدی دەهێنین".
'فیداییەک بوو بۆ ئامانجی ئازادی و بەرخودان'
ئەرجان ئاکبال بە ناوی ئەنجوومەنی گەلی کورد وتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، لە دژی فاشیزم و داگیرکەری بەرخودانێکی مێژوویی هەیە. راشیگەیاند، "هاوڕێیانی قارەمان و شکۆی گەلی کوردستان، بەرخودانێکی گەورە بەڕێوەدەبەن. ئەو هاوڕێیانەمان گورزی قورس لە فاشیزمی داگیرکەر دەدەن و هەموو رۆژێک زیاتر لە ئازادی نزیک دەبنەوە.
هێزە خائینەکانی کورد، کە ئەمڕۆ شانبەشانی داگیرکەران دەجوڵێنەوە لەلایەن گەل و مێژووەوە نابەخشرێن. ئەو بەرخودانە بەرخودانە لە دژی فاشیزم، داگیرکەری و هێڵی خیانەت. هاوڕێمان کارکەر وەک فیدایەک بۆ ئامانجی گەورەی بەرخودان بەشداری کاروانی شەهیدان بوو. ئێمە بەڵێن دەدەین، کە درێژە بە رێگاکەیا دەدەین و لەسەر رێگاکەیان دەڕۆین".
ژ.ت