لە ماڵبۆرن یادی پۆیراز و شەهیدانی رۆژووی مردن کرایەوە
لە شاری ماڵبورن یادی دەنیز پۆیراز و شەهیدانی رۆژووی مردن کرایەوە.
لە شاری ماڵبورن یادی دەنیز پۆیراز و شەهیدانی رۆژووی مردن کرایەوە.
کوردان لە شاری ماڵبۆرنی نەمسا یادی دەنیز پۆیرازیان کردەوە کە لە باڵەخانەی رێکخستن هەدەپەی ئیزمیردا کوژرابوو و هەروەها شەهیدانی رۆژووی مردنیش بەبیرهێنرانەوە.
چالاکیەکە لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی کوردی ڤیکتۆریاوە ئەنجامدرا. خانەوادەی پۆیراز و ئایشە ئاجار باشاران پەرلەمانتاری هەدەپە بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد.
باشاران وتی، "لەبەرئەوەی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە پارتەکەمانی کردە ئامانج، دەنیز پۆیراز کوژرا. بەرپرسیاری ئەم کوشتنە دەسەڵات خۆیەتی."
لە چالاکیەکەدا لەسەر ناوی کەنەکە قسەکرا و شیعر خوێندرانەوە و سینەڤیزیۆنێک لەبارەی بەرخۆدانی زیندانەکان پیشاندرا.
ف.ق