لە مارسیلیا بە ڕێوڕەسمێک یادی شەهیدان کرایەوە

بۆ یادکردنەوەی گەریلا شەهیدەکان لە مارسیلیا ڕێوڕەسمێک سازکرا.

ڕێوڕەسمەکە بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی ئارین میرکان لە شاری مارسیلیا فەڕنسا ئەنجامدرا.

لە ڕێوڕەسمەکەدا یادی شەهیدان ئادیفە کانیڕەش، ئاڤێستا جودی، بەرخۆدان زاگرۆس و جەسور ئاخین کرایەوە. هەروەها شۆڕشگێری کورد ئایدن گونای بەبیرهێنرایەوە.

بە دەیان کەس بەشداریان لە ڕێوڕەسمەکەدا و هۆڵەکە بە پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ئاڵاکانی پەکەکە و وێنەی پێشەنگەکانی پەکەکە خەمڵێنراون.

لە ڕێوڕەسمەکەدا ئەرهان تورهان قسەی کرد. تارهان پشتگیری لە بەرخۆدانی گەریلا کرد و رایگەیاند ئەوان بۆ ئەوەی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت کەمپەینێکیان دەستپێکردووە.

خانەوادەی شەهید ئادیفە کانیڕەشیش قسەی کرد و وتی" سەرەخۆشی لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو گەلی کورد دەکەن."

ف.ق