لە مارسیلیا چالاکی شەرمەزارکردنی دەوڵەتی تورک بە بیدەنگی لە کڵێسە ئەنجامدرا

لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا، لەدژی هێرشی دگیرکەری دەوڵەتی تورک، لە کڵێسەیەک چالاکیەکی بێدەنگ ئەنجامدرا.

ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی ئارین میرککان کاتژمێر ١٠ لە کڵێسەی نۆتری داەم دی لا گاردی ماسکی ڕەشیان خستە بەردەم دەمیان و چالاکی بێدەنگی شەرمەزارکردنیان ئەنجامدا.

لە چالاکیەکەدا بە سەدان بڵاوکراوە بڵاوکرانەوە، دۆسیەیەک لەبارەی هێرشی داگیرکەری و کۆمەڵکوژی و هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورک پێشکەشی بەڕێوەبەری کڵێسەکەکرا.
 

هەروەها لە جالاکیەکەدا، هاوکاری پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورکیش شەرمەزارکرا.

ئەنجومەنی ژنانی ئارین میرکان رۆژی هەینیش لەبەردەم نوسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە مارسیلیا میتینگێکی ئەنجامدا و دۆسیەکی پێشکەشی بەرپرسانی نوسینگەکە کرد.

ف.ق