لە مەرسین ٢ کورد دەستگیرکران

پۆلیسی تورک لە مەرسین هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٢ کوردیان دەستگیر کرد.

پۆلیسی تورک لە شاری مەرسینی تورکیا هەڵیکاتویە سەر ماڵی کوردەکان.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەمهات گۆکالپ و ئوزگور سونگور دەستگیرکران.

هەروەها دەست بەسەر تەلەفۆن و ژمارەیەک  کەلوپەلی ئەو هاوڵاتیانەدا گیرا.

هەردوو هاوڵاتیە کوردەکە بە بیانوی ئەندامێتی رێکخستن دەستگیرکراون و بۆ بەڕێوەبرایەتی پۆلیسی شارەکە گواسترانەوە.

باسی ئەوە دەکرێت کە ژمارەی دەستگیرکراوەکان روو لە زیادبوونە.

ف.ق