لە پاریس کۆمەڵکوژی شەرمەزار دەکرێت

بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:٠٠ لە پاریس کە کۆمەڵکوژی تێدا ئەنجامدرابوو چالاکی شەرمەزارکردن بەڕێوەبچێت.

ئەو کۆمەڵکوژییەی لە پاریس ئەنجامدرا، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی ریپۆبلیکا بە چالاکییەک شەرمەزار دەکرێت.

کوردستانیانی نیشتەجێی ئەوروپا بەمەبەستی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژییەکە دەچنە پاریس.

لە کۆمەڵکوژیەکەدا یەک لە پشەنگانی بزوتنەوەی ژنانی کورد ئەڤین (ئەمینە کارا)، لە بزوتنەوەی کولتوری میر پەروەر و عەبدوڵرەحمان قزل شەهید بوون و ٣ کەسیش برینداربوون.

هـ . ب