لە رۆما لە دژی گۆشەگیری ئامادەکاری بۆ زنجیرە چالاکییەکانی مانگی شوبات دەکرێت

لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتالیا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە مانگی شوباتدا چەندین چالاکیی جۆراجۆر رێکدەخرێن.

کۆمیتەى کورد لە رۆما و تۆڕی کوردستان (RETE Kurdistan) لە ئیتالیا راگەیاندراویان بەسەر هاووڵاتییان و ئازادیخوازاندا بڵاوکردەوە و داوای بەشداریکردنیان لە زنجیرە چالاکییەکانی مانگی شوبات دا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد.

لە چالاکییەکەدا وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و راگەیاندراو بڵاوکرایەوە.

سیمۆنیتا کریسسیل چالاکوان و پارێزەری "کۆمیتەى ئازادی بۆ ئۆجالان" لە چالاکییەکەدا رایگەیاند، تاوەکو ئازادیی رێبەری گەلی کورد درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن.

بەپێی راگەیاندراوی کۆمیتەى کورد لە رۆما و تۆڕی کوردستان (RETE Kurdistan) لە ئیتالیا لە رۆژانی ٣، ٥، ٩ و ١١ی شوباتدا لە وێستگە جیاجیاکانی میترۆ راگەیاندراو بڵاودەکەنەوە و لە ١٤ی شوباتیشدا رێپێوان و کۆبوونەوەى جەماوەری رێکدەخەن.

ژ.ت