لە شاری تولۆس دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و پاکتاوکار ئیدانە کرا

هێرشی داگیرکەری و پاکتاوکاریی دەوڵەتی تورک بە هاوکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە تولۆس بە رێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کرا.

لە شاری تولۆسی باشوری فەرەنسا هێرشە داگیرکاری و پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ سەر گەلی کورد بە رێکخستنی گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئیدانە کرا.

گردبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستیپێکرد. پاشان بۆ ئاگادارکردنەوەى رای گشتی وتە پێشکەشکران.

چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی بەرخۆدانی گەریلا"، "بژی بەرخۆدانی زاپ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێهات.

ژ.ت