لە شتوتگارت گەنجان ئاهەنگێکیان ئەنجامدا

لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا، ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و تێکۆژن ئاهەنگێکیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، چالاکیەکانیان بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەردەوامە.

لە ناوەندی کەلتوری دیموکراتی کوردان لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا ئاهەنگەکە ئەنجامدرا. گەنجان کۆبوونەوە. ئاهەنگەکە بە پێشەنگایەتی ئەنجامانی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێر و تێکۆژن ڕێکخرا. دوای ڕێزگرتن لە شەهیدانی شۆرشگی کوردستان ئاهەنگێک ئەنجامدرا.

لە هۆڵی ئاهەنگەکەدا پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ساکینە جانسز هەڵواسرابوو.

لە ئاهەنگەکەدا بەڵگە فیلمی هەنگاوی وەرن بۆ جەنگی ئازادی نمایشکرا. لە بەڵگە فیلمەکەدا قسەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان نمایشکرا. دواتر لە قسەکردنەکاندا باسی ئەوەکرا، "ئێمە وەک چالاکوان و ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و تەکۆژن لە ئەوروپا لە هەموو گۆڕەپانێکی کەلتوری، هونەری و وێژەییدا چالاکیەکانمان بەردەوامی پێدەدەین. یەکێک لە گەورەترین ئەرک و ڕۆڵەکانمان ئەوەیە کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئێمە لە گۆڕەپانەکان بین. دەمانەوێت گەنجان و گەلەکەمان لە چوارچێوەی هەنگاوی 'وەرن جەنگی ئازادی' بەرخۆدان بکەن."

لە ئاهەنگەکەدا هۆزان سیمار گۆرانی چڕی و ئاهەنگەکە کە سێ کاتژمێر بەردەوام بوو بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

ف.ق