لە سەمسور سەردانکردن بۆ پرسەی ئۆندەر بەردەوامە
لە سەمسور جەماوەری گەل سەردانی پرسەی ئەندامی شاندی ئیمراڵی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سری سورەیا ئۆندەریان کرد.
لە سەمسور جەماوەری گەل سەردانی پرسەی ئەندامی شاندی ئیمراڵی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سری سورەیا ئۆندەریان کرد.
پرسەکە لە گەڕەکی کاراپناری سەمسوری لە لایەن بنەماڵەی ئۆندەر و دەم پارتی دانراوە. ئەندامانی کۆمەڵەی عەلەوییە دیموکراتیکەکان (داد)، کۆمەڵەی پشتیووانی و کەلتووری پیر سوڵتان ئادباڵ، کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە)، کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) لقەکانی سەمسوری، پلاتفۆرمی لقەکانی سەمسوری کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی جەماوەری (کەسک)، ڕێکخراوەکانی دەم پارتی و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)ی شارەکە و چەندین کەسی دانیشتووانی شارەکە سەردانی پرسەکەیان کرد.
سەرۆکی شارەوانی سەمسوری پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) عەبدوڵڕەحمان تودەرە و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی سەردانی پرسەکەیان کرد.
برای سری سورەیا ئوندەر عەلی ئۆندەر، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری، ئەندامی شاندی ئیمراڵی پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ڕێکخراوەکانی شاری سەمسوری دەبەپە پێشوازی لە سەردانیکەرانی پرسەکە دەکەن.