لە ستوکهۆڵم بۆ ئازادی ئۆجالان چالاکیەک بەڕێوەچوو
کوردستانیانی دانیشتووی شاری ستوکهولمی پایتەخی سوید بۆ ئازادی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکیان ئەنجامدا و هاوکات ٤٣هەمین ساڵیادی جەژنی ژیانەوەی کوردیان پیرۆز کرد.
کوردستانیانی دانیشتووی شاری ستوکهولمی پایتەخی سوید بۆ ئازادی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکیان ئەنجامدا و هاوکات ٤٣هەمین ساڵیادی جەژنی ژیانەوەی کوردیان پیرۆز کرد.
کوردستانیان بۆ ئازدی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد شەوی رابردوو لە شاری ستوکهولم بۆ ماوەی کاتژمێرێک چالاکیان ئەنجامدا.
لە چالاکیەکەدا بە بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و گۆشەگیری سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرا و داوای ئازادی ئۆجالان کرا.
هاوکات وێنەکانی ئۆجالان هەڵواسران و ٤٣هەمین ساڵیادی جەژنی ژیانەوە و دامەزراندنی پەکەکەش بەرز راگیرا. لە گۆڕەپانی چالاکیەکە، پۆستەرێکی گەورەی ئۆجالان و ئاڵای پەکەکە هەڵواسرا.
چالاکەوانان جەختیان کردەوە کە تا ئازادی رێبەری گەلی کورد بەدی نەیەت ئەوان لە ماڵەکانیان دانانیشن و بەردەوام دەبن لە چالاکیەکانیاندا.
ز.ش