لە ئامەد و ئێلح و جولەمێرگ پرسیار لە چارەنووسی بێسەروشوێنان کرا

ئیهەدە و کەسوکاری بێسەروشوێنان لە ٣ شار چالاکییان ئەنجامدا و پرسیاریان کرد دەربارەی چارەنووسی ساڵەح چەلیک و سینان فیدان و بکوژانی ڕەمەزان یوجە و ڕەسول ئەرجان.

کەسوکاری بێسەروشوێنان

کەسوکاری بێسەروشوێنان و کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) لە ئامەد و ئێلح و جولەمێرگ بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنان و دادگاییکردنی بکوژان، چالاکیی هەفتانەیان ئەنجامدا.

ئامەد

لقی ئیهەدەی ئامەد و کەسوکاری بێسەروشوێنان، چالاکی هەفتەی ٨٥٥هەمینیان لەبەردەم مۆنۆمێنتی مافی ژنان لە پارکی کۆشویۆلو ئەنجامدا. چەندین کەس بەشداربوون و پانکارت و وێنەی ئەو کەسانەی لە بێسەروشوێنیدا گیانیان لەدەستداوە هەڵگیرا. لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا پرسیارکرا دەربارەی چارەنووسی ڕەمەزان یوجە کە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٩٢ لە ناوچەی فارقینی ئامەد کوژرا.

چیرۆکی ڕەمەزان یوجە لەلایەن ئەندامی کۆمیسیۆنی بێسەروشوێنانی ئیهەدەی ئامەد، بەرفین ئێلچی خوێنرایەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بە چالاکی دانیشتن کۆتایی هات.

ئێلح

چالاکی "با بێسەروشوێنان بدۆزرێنەوە، تاوانباران دادگایی بکرێن" بە پێشەنگایەتی ئیهەدە و کەسوکاری بێسەروشوێنان لە هەفتەی ٦٩١هەمیندا لەبەردەم مۆنۆمێنتی مافەکانی مرۆڤ لە شەقامی گوڵستان بەردەوام بوو. وێنەی بێسەروشوێنان و ئەو کەسانەی لە دۆزە بکوژ نادیارەکاندا کوژراون، هەڵگیران. بەڕێوەبەری لقی ئیهەدە عەلی کارادۆغان چیرۆی ساڵەح چەلیک و سینان فیدانی خوێندەوە کە ٦ ی حوزەیرانی ١٩٩٤ لە ناوچەی کارازی ئامەد دەستبەسەرکران و لەوکاتەوە زانیاری لەبارەیانەوە نییە.

ڕاگەیاندراوەکە بە چالاکیی دانیشتن کۆتایی هات.

جولەمێرگ

لقی ئیهەدەی جولەمێرگ و کەسوکاری بێسەروشوێنان لە هەژدەهەمین هەفتەی چالاکییەکەیاندا لە شەقامی ساناتی ناوچەی گەڤەر کۆبوونەوە. لە چالاکییەکەدا پانکارتی "بکوژران دیارن، بێسەروشوێنان لەکوێن؟" و "دەبێت بێسەرشوێنان بدۆزرێنەوە. تاوانباران دادگایی بکرێن" و وێنەی بێسەروشوێنان بەرزکرانەوە. داواکرا تاوانبارانی دۆزی ڕەسول ئەرجان بدۆزرێنەوە کە ٣١ ساڵ پێش ئێستە کوژرا. ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن سکرتێری ئیهەدەی جولەمێرگ پنار شەن خوێنرایەوە.