لە ئەرمینیا یادی زەینەب کناجی گەریلای پەکەکە کرایەوە
لە ناوچەى ئەلگەزی لە ئەرمینیا یادی گەریلای پەکەکە زیلان (زەینەب کناجی) کرایەوە.
لە ناوچەى ئەلگەزی لە ئەرمینیا یادی گەریلای پەکەکە زیلان (زەینەب کناجی) کرایەوە.
گەریلای پەکەکە زەینەب کناجی بە نازناوی زیلان لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦دا لە دەرسیم لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکیی فیدایی ئەنجامدا. لە ساڵیادی چالاکییەکەدا لەلایەن یەکێتیی ژنانی ئازادەوە لە ناوچەی ئەلگەزیی ئەرمینیا یادی کرایەوە.
دوای خولەکێک رێزگرتن، ناتالا شابۆیان ئەندامی یەکێتیی ژنانی ئازاد و چیچەک رزگار لە یادەکەدا وتەیان پێشکەش کرد و لە وتەکانیاندا باسی واتای کناجی-یان بۆ ژنانی کورد و گەلی کورد کرد.
لە یادەکەدا لە کەسایەتیی زەینەب کناجی دا یادی شەهیدانی مانگی حوزەیران و شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بەرزا راگیرا.
یادەکە بە دروشمەکانی "شەهید نامرێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێهات.
ژ.ت