لە ئەستەنبوڵ ٩ کەس دەستگیرکران؛ یەکێکیان ڕۆژنامەنووسە
لە زۆرێک لە شارەکاندا هەڵکوتانە سەر ماڵان بەڕێوەچوو، کە هەڵکوتانەکە لە ئەستەنبولەوە بەڕێوەچوو و لەو هەڵکوتانانەدا ٩ کەس دەستگیرکران، کە یەکێکیان ڕۆژنامەنووسە.
لە زۆرێک لە شارەکاندا هەڵکوتانە سەر ماڵان بەڕێوەچوو، کە هەڵکوتانەکە لە ئەستەنبولەوە بەڕێوەچوو و لەو هەڵکوتانانەدا ٩ کەس دەستگیرکران، کە یەکێکیان ڕۆژنامەنووسە.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی ئەستەنبوڵ دا هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە زۆرێک لە شارەکاندا هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و چەندین کەس دەستگیرکران.
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە شارەکانی ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە و ئەدەنە هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و لە ئەنجامدا بەلایەنی کەمەوە ٩ کەسیان دەستگیرکرد، کە ئەندامانی ئەنجوومەنی حیزبی سۆسیالیستی چەوساوەکان (ESP)، فیدراسیۆنی کۆمەڵەی گەنجانی سۆسیالیست (SGDF)، کۆمەڵەی ژنانی سۆسیالیست (SKM) و لە ئاژانسی هەواڵی ئەتکین، ئەلیف بایبورت و ٨ کەسی دیکە دەستگیرکران.
دەستگیرکراوەکان براون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئەستەنبوڵ و تا ئیستا هۆکاری دەستگیرکردنەکانیان ئاشکرا نەکراوە.
ناوی کەسە دەستگیرکراوەکان بریتییە لە: دەنیز ئاشە ئاکشار، ئەلیف بایبورت، تانیا کارا، ئۆکان داناجی، سەنەم پەکتاش، بیرکان پۆڵات، دەنیز باخچەچی، جان پاپیلا، دەڤریم بارش.
ژ.ت