لە ئەستەنبوڵ یادی یڵماز گونەی دەکرێتەوە

لە ئەستەنبوڵ لە رۆژی لەدایکبوونیدا یادی یڵماز گونەی دەکرێتەوە.

لە ٨٦مین ساڵیادی لەدایکبوونیدا کە ٢ی نیسانە، یادی یڵماز گونەی سینەماکار و دەرهێنەری بەناوبانگی کورد لە ئەستەنبوڵ دەکرێتەوە کە لەلایەن گۆڤاری گونەیەوە رێورەسمێک ساز دەکرێت.

لە رێورەسمەکەدا تونجای ئوزکارادەنیز بەڕێوەبەری گشتی گۆڤاری گونەی، فاتۆش گونەی، نووسەر تەمەل دەمیرەر و رۆژنامەنووسی ئاگۆس پاکرات ئەستوکیان قسە دەکەن.

هونەرمەندان دەڤرین کاڤاللی و بارش گۆرانی دەڵێن.

لە رێورەسمەکەدا بەڵگە فیلمی یڵماز گونەی پێشکەش دەکرێت.

رۆژنامەنووسی گۆڤاری گونەر بورجو ئوزکارادەنیز و رۆژنامەنووس و نووسەر هیلای یەنی چالاکیەکە بەڕیوە دەبەن.

زانیاری لەبارەی رێورەسمی یادکردنەوەکە؛

"٢ی نیسانی ٢٠٢٣ یەکشەممە

کاتژمێر ١٤:٠٠

ناوەندی کەلتوری شاری جەمیل جانداش"

ف.ق