لە ئەوروپا گەنجان چەندین چالاکیان ئەنجامدا
گەنجانی کورد لە ئەوروپا رژانە ناو گۆڕەپانەکان و ئاماژەیان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد.
گەنجانی کورد لە ئەوروپا رژانە ناو گۆڕەپانەکان و ئاماژەیان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد.
لە شاری مارسیلیا و پاریسی فەڕەنسا و لە شارەکانی بیڵفیڵد و دۆرتموندی ئەڵمانیا چالاکی ئەنجامدرا.
مارسیلیا
لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا گەنجان لە چوارچێوەی هەنگاوی 'وەرنە جەنگی ئازادی'دا ستاندی ئاگاداریان کردەوە.
چالاکوانانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و تێکۆ – ژن بۆ ناساندنی هێڵی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاماژەدان بە گۆشەگیری قوڕس و سیستماتیک ئاگاداریان بڵاوکردەوە.
لەبارەی هێڵێ ئۆجالان و هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان، گەنجان برۆشوریان بڵاوکردەوە.
درانسی
لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا گەنجان لە درانسی لە چوارچێوەی هەنگاوی 'وەرنە جەنگی ئازادی'دا رێپێوانێکیان ئەنجامدا.
لە رێپێوانەکەدا دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ، بێ سەرۆک ژیان نابێت، بژی بەرخۆدانی گەریلا و تیرۆریست ئەردۆغان' وترانەوە. دوای رێپێوانەکە گەنجان ئاماژەیان بە گۆشەگیری رەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد و بانگەوازیان لە گەنجانی کورد کرد کە بڕژێمە سەر شەقامەکان.
بیلیفڵید
لە شاری بیلیفڵیدی ئەڵمانیا ژنانی خوێندکاری کوردستان بڵاوکراوەیان بڵاوکردەوە.
ژنان ژمارەیەک دۆسیەیان لەبارەی هێرشی داگیرکەری و قڕکەری دەوڵەتی تورک رادەستی دەزگاکانی راگەیاندن ککرد.
لە چاوپێکەوتنی ژناندا لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندن، ئاماژە بە تاڵانکردن و سوتاندنی سروشتی کوردستان بە دەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک درا.
دۆرتموند
گەنجان لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەنگاوی 'وەرنە جەنگی ئازادی' دا لەناو شەمەندەفەر چالاکیان ئەنجامدا.
گەنجانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر لە ناو شەمەندەفەر بڵاوکراوەیان خوێندەوە و بەبیریانهێنایەوە کە دەوڵەتی فاشیستی تورک لە کوردستان گاز و بۆمبی کیمیایی بەکاردەهێنێت.
لە چالاکیەکەدا هەروەها ئافیش بڵاوکرانەوە.
ف.ق