لە ڕۆژێکدا لە پافۆسی قوبرس ٢ هەزار و ٢١٤ واژۆ لە دژی قەدەغەى سەر پەکەکە کۆکرایەوە

لە شاری پافۆسی قوبرس دژی قەدەغەی سەر پەکەکە ستاندی واژۆ کۆکردنەوە دانرا و لە ڕۆژێکدا ٢ هەزار و ٢١٤ واژۆ کۆکرایەوە.

کۆمسیۆنی واژۆی ئەنجومەنی گەلی قوبرس لە شاری پافۆسی قوبرس بەردەوامە لە چالاکییەکانی بۆ لابردنی پەکەکە لە لیستە قەدەغەکراوەکان. بەبەشداریی ئەندامانی کۆمسیۆنی واژۆ و کوردستانیان و دۆستەکانیان لە کەنارەکانی پافۆسی قوبرس ستاندێکی واژۆ کۆکردنەوە دانرا و دەست بە واژۆ کۆکردنەوە کرا.

کامیل ئاکالین وتەبێژی کۆمسیۆنەکە وتی، لەلایەن هاووڵاتییانەوە بایەخ و گرنگییەکی زۆر بە کەمپەینی واژۆکردنەوەکە نیشان ددرێت. ئاکالین ڕایگەیاند، لە هەموو شوێنێک ستاندی واژۆکۆکردنەوە دادەنێن و وتی: "گەشتیاران بایەخێکی زۆریان بە ستاندی واژۆکۆکردنەوە نیشاندا. ئێمە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی ڕاوەستاین و تەنیا ئەمڕۆ ٢ هەزار و ٢١٤ واژۆمان کۆکردووەتەوە. ئێمە تەنها خۆمان بە دانانی ستاند لە یەک شوێن دا سنوردار ناکەین. ئێمە بە هەموو شوێنێکی پافۆس دا دەگەڕێین و بۆ شکۆ و کەرامەتی مرۆڤ بەرەنگاری دەکەین و تێکۆشانمان زیاتر و بەهێزتر دەکەین".

ژ.ت