كوردان له فینله‌ندا ئه‌مڕۆ بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی شه‌هیدانی په‌ژاك و شه‌رمه‌زاركردنی له‌سێداره‌دانی شۆڕشگێڕانی كورد له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئێران چالاكیان كرد.
رژێمی ئێران له ٩ی گوڵانی ٢٠١٠دا چوار شۆڕشگێڕی كوردی به ناوه‌كانی مامۆستا فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌مهولی، فه‌رهاد وه‌كیلی و عه‌لی حه‌یده‌ریان له‌سێداره‌دا. به ئامانجی شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و كرده‌وه دژه كورد و نامرۆڤانه‌یه و شه‌رمه‌زاركردنی هه‌موو تاوانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، كۆمیته‌ی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (په‌ژاك) له فینله‌ندا چالاكییه‌كی له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئێران له شاری هێلسینكی رێكسخت.
چالاكوانان له‌به‌رده‌م میترۆی كولسۆاری كۆبوونه‌وه و تا به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئێران رێپێوانیان كرد. ئه‌و چالاكوانانه‌ی له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌كه كۆبوونه‌وه، وێنه‌ی شه‌هیدان، وێنه‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و ئاڵاكانی په‌ژاكیان به‌رزكرده‌وه. له‌وێ راگه‌یه‌نراوێكدرا.
دوای راگه‌یه‌نراوه‌كه چالاكوانان بێ پسانه‌وه دروشمه‌كانی "نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامی"، "كۆماری ئیسلامی بكوژه"، "شه‌هید نامرن" و "ئێمه تۆڵه‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌ینه‌وه" وترانه‌وه.
هـ . ب