گه‌لی كورد به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به هاوكاری په‌ده‌كه بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا ههڵساونهتة سه‌ر پێ. بابه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌و كوردانه‌ی له ئه‌وروپا چالاكی ده‌كه‌ن، بێده‌نگی ئه‌وروپایه له به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی شه‌ڕ و تاوانه دژی مرۆڤایه‌تیه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك.
ئه‌و كوردستانیانه‌ی له ستراسبورگ ده‌ژین، به پێشه‌نگایه‌تی تهژهكه-ئه به بانگه‌وازی "له به‌رامبه‌ر خیانه‌ت و داگیركاری كوردستان بپارێزه" تا ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا رێپێوانیان كرد. ئه‌و رێپێوانه‌ی ئه‌ندامانی تهژهكه-ئه‌ی ئه‌ڵمانیا و سویسڕا رێكیانخست، له پلاس دی ریپۆبلیك ده‌ستیپێكرد. له رێپێوانهكهدا ئاڵاكانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، په‌كه‌كه، هه‌په‌گه، كه‌جه‌كه و پلاكارده‌كانی "گه‌ریلا شكۆی مرۆڤایه‌تیه" و "ده‌وڵه‌تی تورك كوردان ده‌كوژێت" به‌رزكرانه‌وه. كوردان له رێپێوانهكهدا بێ پسانه‌وه دروشمه‌كانی "هه‌موومان پهكهكهیین"، "له كوردستان كۆمه‌ڵكوژی رووده‌دات"، "ئه‌ردۆغان بكوژه"، "بمرێ خیانه‌ت" و "بژی سه‌رۆك ئاپۆ" یان وته‌وه.
به خوێندنه‌وه‌ی راگه‌یه‌نراوێك رێپێوانه‌كه له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا كۆتاییهات.
ئه‌ندامی تهژهكه-ئه زۆزان سه‌رحه‌د راگه‌یه‌نراوی خوێنده‌وه. سه‌رحه‌د باسی له‌وه‌كرد كه ئامانجی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به هێرشه‌كانی به هاوكاری په‌ده‌كه بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا، ته‌واوكردنی كۆمه‌ڵكوژكردنی كوردانه و وتی، كه به‌رخودانی گه‌ریلا له دژی هێرشه‌كان به‌رخودانێكی بێ وێنه‌یه.
‘شه‌ڕی مان و نه‌مانه‘
زۆزان سه‌رحه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هێرشه‌كانی داگیركاری بۆ كوردان شه‌ڕی "مان و نه‌مان"ه و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه گه‌ریلا پارێزگاری له شكۆی مرۆڤایه‌تی و گه‌لی كورد ده‌كات.
‘ئێمه ده‌ست له‌و به‌رخودانه هه‌ڵناگرین‘
سه‌رحه‌د باسی له‌وه‌كرد، كه په‌كه‌كه و گه‌ریلا هێزی پاراستنی جه‌وهه‌ری گه‌لی كوردن و باسی له‌وه‌كرد كه ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی به قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه ده‌بنه هاوبه‌شی تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له دژی مرۆڤایه‌تی. زۆزان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ئه‌وان بێده‌نگی ئه‌وروپا شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن و ده‌ست له تێكۆشان هه‌ڵناگرن.
زۆزان باسی له‌وه‌كرد، كه ژنانی ئازادی كورد، دایكانی گه‌ریلاكان، گه‌نجانی كورد له هه‌موو شوێنێك هاوار ده‌كه‌ن "ئێمه خۆمان په‌كه‌كه‌ین" و به‌دڵنیاییه‌وه كورد و دۆستانی سه‌رده‌كه‌ون.
چالاكی به‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمه‌كان كۆتایی هات.
هـ . ب