له‌ئیتالیا سڵاو له‌ به‌رخودانی كوردان كرا

له‌ ئیتالیا، له‌ خۆپیشاندانی دژی شه‌ڕدا، هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر شه‌رمه‌زار كران و سڵاو له‌ به‌رخودانی كوردان كرا.

له‌ شاره‌كانی ررۆما و میلانۆی ئیتالیا، له‌ رێپێوانی ناوه‌ندی له‌ دژی شه‌ڕدا كوردان به‌ شێوه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌شداربوون.

له‌و چالاكیانه‌دا هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و خیانه‌تی په‌ده‌كه‌ شه‌رمه‌زاركران و راگه‌یه‌نرا، "ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردداین. ئێمه‌ سڵاو له‌ به‌رخودانی گه‌ریلا له‌ دژی چه‌كی كیمیایی ده‌كه‌ین".

هـ . ب