مستەفا ئۆزۆراڵ: دەبێت 'مافی هیوا' جێبەجێ بکرێت

مستەفا ئۆزۆراڵ، یاسا ناس و پارێزەر ڕایگەیاند، پێویستە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ لاببرێت و 'مافی هیوا' جێبەجێ بکرێت. هەروەها جەختی لەوەکردەوە کە گۆشەگیری خزمەت بە شەڕ دەکات.

گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. یاساناس وپارێزەر مستەفا ئۆزۆرال، ئەندامی کۆمەڵەی پارێزەران بۆ ئازادی (OHD)و گۆشەگیری و گفتوگۆەکان سەبارەت بە'مافی هیوا' بۆ ئاژانسمان هەڵسەنگاندی کرد.

مستەفا ئۆزۆرال باسی لەوەکرد کە ئەو گۆشەگیرییەی لە ئیمرالی دەستیپێکردووە، بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە و وتی: "دەوڵەت یەکەمجار لە ئیمرالی کردەوەی دژ بە ڕێککەوتننامەی ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ تاقیکردەوە. چونکە لێرەدا دەنگێکی پێویست بەرزنەکرایەوە، لە زیندانەکانی دیکەشدا بڵاوی کردەوە. نەتەنها ڕێگریکردن لە کۆبوونەوە لەگەڵ بنەماڵەکان، بەڵکوو ڕێگریکرد لە دەربڕینی بیروڕای مرۆڤەکانیشی گۆشەگیر کرد. عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٥ ساڵە زیندانی کراوە و لەم ماوەیەدا نەیتوانیوە ڕا بۆچوونەکانی خۆی بگەیەنێتە دەرەوە. ئەمە کردەوەیەکی جددیە لە گۆشەگیریی."

سەبارەت بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە، ئۆزۆراڵ وتی: "لێدوانەکانی باخچەلی لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ دانپێدانانێک بوو بەو گۆشەگیرییەی کە سەپاندوویانە. باخچەلی ڕایگەیاند، ئەگەر پەکەکە هەڵبوەشێتەوە، گۆشەگیرییەکە هەڵدەگیرێت. ئەمە قبوڵکردنی ئەو گۆشەگیرییەیە کە بەساڵانە بەردەوامە ئەگەر باس لە پرۆسەی ئاشتی بکرێت بەبێ لابردنی گۆشەگیری، ئەم پرۆسەیە بە باشی بەڕێوە ناچێت ئەگەر مافی دیدار بە عەبدوڵڵا ئۆجالان نەدەرێت و ئەگەر نەتوانێ پارێزەرەکانی ببینێت، پرۆسەی ئاشتی و یەکلاییکردنەوەی پرسەکە قەد بە باشی بەڕێوەبچێت."

هەروەها مستەفا ئۆزۆراڵ سەبارەت بە پرسی 'مافی هیوا' ڕایگەیاند؛ "لە تورکیا مافی هیوای یاسایی نییە، تەنانەت ئەگەر لێبوردنی سەرۆک کۆماریشی لەسەر بێت، ئەمە بە مانای مافی هیوا نییە. ڕێککەوتننامەی ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ (ECHR) کە تورکیاش واژۆی لەسەر کردووە،دەڵێت: "پێویستە سزاکان چاکبکرێنەوە و سزای هەتاهەتایی سەرڕاست بکرێتەوە و نەمێنێ لەبەر ئەوە دژی فەلسەفەی یاسای تاوانەکانە، هەر بۆیە دەڵێت، دوای ٢٥ ساڵ، پێویستە بارودۆخی مرۆڤەکان لەبەرچاو بگیردرێت."

مستەفا ئۆزۆرال ئەوەشی ڕاگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلان ٢٥ ساڵی تەواوکردووە، پێویستە تورکیا بەپێی یەکێتی ئەوروپا یاساکانی خۆی هەموار بکاتەوە و دان بە مافی هیوادا بنێت. ڕێبەر ئاپۆ بەساڵانە بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی جێگیر بکات، کار تێکۆشانی کردووە و وتی، "١١ ساڵ لەمەوبەر بە فەرمانی ڕێبەر ئۆجالان لە تورکیا و کوردستان هێزەکان کشایەوە و شەڕ ڕووی نەدا، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئۆجالان دەتوانێ ڕۆڵیکی گەورەی لە خزمەتکردنی ئاشتیدا بێت، ئەوە خاوەن ئیرادەیەکی جدییە، بەڵام بەگۆشەگیرکردنی و خزمەت کردن بە ئاشتی و دیمۆکراسی ئاستەنگ دەکرێت و ئەو سیاسەتانەی دەوڵەت بەڕێوەی دەبات بە پێچەوانەوە دژی ئاشتیە."

لە کۆتایی قسەکانیدا ئۆزۆرال داوای گۆڕینی یاسای زیندانی هەتاهەتایی کرد و وتی: "مافی هیوا نەک تەنها بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بەڵکو بۆ هەموو زیندانیانی سیاسی پێویستە جێبەجێ بکرێت. بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک و گەشەکردنی هیوا، گۆڕانکارییەکی لەو شێوەیە مەرجێکی سەرەکیە بۆ ئاشتی هەمیشەیی."